عیراق پەرە بە بەرهەمهێنانى گازى سروشتى دەدات

ئابوری
12:08 - 2024-06-09

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵەکانی عێراقی راگەیاندووە، "گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی تۆتاڵی فەرەنسی و قەتەر بۆ گاز کردووە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە پێنج کێڵگەی گازی سروشتی".
باسلەوەشکراوە، "کێڵگەکان بریتین لە مەجنون و رۆژئاوای قوڕنەو  لحێس و تۆبە و ئارتاوی و بەرهەمهێنان بە دوو قۆناغ جێبەجێدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "قۆناغی یەکەم ماوەکەی سێ ساڵەو  هەوڵدەدرێت 200 هەزار پێ سێجا گازی سروشتی بەرهەمبهێندرێت، لە قۆناغی دووەمدا بەهەمانشێوە ماوەکەی سێ ساڵە، بەرهەمهێنانی گاز دەگاتە 400 پێ سێجا".
سەبارەت بە پرسی بەرهەمە نەوتییەکان، حەیان عەبدولغەنی رایگەیاندووە، "هەنگاوی گرنگ نراوە لەبواری بەرهەمە نەوتییەکان و ئێستا لەهەردوو بابەتی گازوایل و نەوتی سپی، بەرهەمی زیادەمان هەیە و دەتوانین هەناردەی دەرەوەیان بکەین و لەم قۆناغەشدا سەرنجی وەزارەتەکەمان لەسەر بابەتی بەنزینەو هەوڵدەدەین لەداهاتوودا بەنزینیش هاوردە نەکەین و پێویستیی ناوخۆ پڕبکەینەوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP