ئاراس محەمەد ئاغا: پارتی ناچاركرا بە دۆڕاوی بەشداری هەڵبژاردن بكات و ئەوەی داوایكرد بۆی جێبەجێنەكرا

کوردستان
10:58 - 2024-06-11

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دەمێكە پارتی لەگەڵ ئەوەبوو، كە هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەنەچێت و لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەترسا، بەڵام بۆ ئەوە یەكێتی تۆمەتبار دەكرد، تادواجار لەژیرفشاری ناوخۆیی و دەرەكی پارتی ناچاركرا بە دۆڕاوی بەشداری هەڵبژاردن بكات.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆ راگەیاندنەکان رونیکردەوە: لەمێژبوو یەكێتی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی شەفاف و دوور لە دەستوەردانی حزبی و ساختەكاری دەكرد و هاوكات داواشی دەكرد هەمواری ئەو یاسایە بكرێت كە بەبێ‌ هەڵبژاردن پارتی بكاتە خاوەنی 11 كورسی پەرلەمان، بەڵام پارتی هەمیشە ڕێگربوو لەهەوڵەكانی یەكێتی و بۆخۆی نەیدەویست هەڵبژردن بەڕێوەبچێت بەڵام یەكێتی تۆمەتبار دەكرد.

ئاراس محەمەد ئاغا ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردن سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بووكە پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێت و نایەوێت بەچاوی خۆی سەركەوتنەكانی یەكێتی ببینێت كە  لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەدەستی دەهێنێت، چونكە ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەچێت لەلایەن كۆمیسیۆنی بالای هەڵبژردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت ئەوەش بەدڵی پارتی نییە و ڕێگەی پێنادرێت ساختەكاری ئەنجام بدات، وەك ئەوەی لە كەركوك و موسڵ بینیمان یەكێتی چ سەركەوتنێكی بەدەستهێنان لەدواین هەڵبژردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا كە لەژێرفشاری ناوخۆیی و دەرەكی پارتی ناچاركراوە بەشداری بكات لە پرۆسەی هەڵبژاردن، جارێكی دیكە دۆڕانی پارتی دووپاتدەكاتەوە چونكە ئەو بیانووانەی كە پارتی هەیبوو بۆ بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردن هیچی جێبەجێنەكراو و دواجار ناچاركرا بێتەوە ناو پرۆسەكە بەڵام بەدۆڕاوی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP