ئیسرائیل و حەمماس پشتیوانی بڕیاری ئاگربەست لە كەرتی غەززە دەكەن.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: شەوی رابردو لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل كۆبوەوتەوە و پابەندبونی وڵاتەكەی بە پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە دوپاتکردۆتەوە.
وتیشی: دەربڕینی رەزامەندی و پێشوازیی بزوتنەوەی حەمماس لە بڕیارنامەی ئاگربەست کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پەسەندكراوە، نیشانەی هیوایە.
لای خۆشیەوە، بێنی گانتز، سەرۆکی پارتی “کەمپی دەوڵەت”ـی ئیسرائیل، بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، پشتیوانی خۆی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ بزوتنەوەی حەمماس دەربڕیوە.
رونشیكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێی كردن و گرتنەبەری میكانیزمی گونجاو بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیانی هەردوولا كۆبونەوە بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP