بڕیاره دوای رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان، پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئهوهكردووه:"وه‌جبه‌ی دووه‌می چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و دوای پشووه‌كانی جه‌ژن ده‌ست به رێككاره كارگێڕییه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش بكرێت".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه " كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه بۆ جوتیاران گه‌یشتووه بریتییه له 20 ملیار دینار‌و له‌و بڕه‌ش 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، 6 ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر و 4 ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆك ته‌رخانكراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP