سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

کوردستان
20:25 - 2024-06-16

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکەی هاوخەمی ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی محەمەدی کوڕی.

دەقی پرسەنامەکە...

برای بەڕێزمان کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی
‎كەسوكار، بنەماڵە و خزمانی كەسنەزانی

‎بۆ كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی کوڕتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەین كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەرتان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خزمەتی گشتیدا گێڕاوە.

‎هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و لەخوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP