یسرائیل كاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی گورزوه‌شاندنی سه‌خت له لوبنان ده‌كات و ده‌ڵێ‌ت: یاساكانی یارییه‌كه له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌گۆڕین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژەی بۆئەوەشکردووه: " زۆر لە ساتەوەختی بڕیاردان بۆ گۆڕینی یاساکان لە دژی حزبوڵا و لوبنان نزیک بونەته‌وە، لە شەڕێکی سەرتاسەریشدا حزبوڵا دەبێت لەناوبچێت"
باسی له‌وه‌شكردووه:" ئیسرائیل چ له بەرەی ناوخۆ و چ له‌به‌ره‌ی دەرەوە باج دەدات، بەڵام له‌گه‌ڵ نەتەوەیەکی بەهێزو یەکگرتو و ته‌واوی هێزی سوپای ئیسرائیل ئاسایش بۆ دانیشتوانی باکوور دەگەڕێننەوە".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت، حزبولڵای لوبنانی ڤیدیۆیه‌كی ده‌ربه‌نده‌كانی (حه‌یفا)ی بڵاوكرده‌وه كه به فڕۆكه‌ی فێ فڕۆكه‌وان وێنه‌ی گرتبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP