چوار حاجی شاری سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە رومادی گیانیانلەدەستدا

کوردستان
19:48 - 2024-06-22

ئۆتۆمبێلێک کەژمارەیەک حاجی خەڵکی شاری سلێمانی هەڵگرتبوو لەسەر رێگەی رومادی وەرگەڕا .
بەپێی زانیارییەکان لەرێگەی گەڕانەوە بۆ شاری سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەرومادی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە کەژمارەیەک حاجی شاری سلێمانی تێدا بوە کە سەرجەم ئەو حاجییانە بەڤیزای گەشتیاری چونەتە وڵاتی سعودیەو لەئێستادا لەنەخۆشخانەی رومادین و دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.
هاوکات چوار لەو حاجییانە گیانیان لەدەستداوەو رەوانەی پزیشکی دادی ئەنبار کراون و دۆخی تەندروستی حاجییەکی دیکەش کە لەژیاندایە، ناجێگیرەو، لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدایە.
ناوی ئەو حاجییانەی گیانیان لەدەستداوە، بریتییە لە (جاسم حەسەن حسێن و نەعیمە عوسمان حسێن و مستەفا حەسەن فەرەج و تانیا کامیل کاکەبرا)


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP