وەزارەتی بازرگانی عیراق: لە ماوەی 24 سەعاتدا پارەی گەنمی جووتیاران خەرجدەکرێت

عێراق
12:20 - 2024-06-23

لێپرسراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئاسانکاریی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کراوەو لە ماوەی 24  سەعاتداپارەی گەنمەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.
موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی، لە ماوەی 24 سەعاتدا و دوای گەیاندنی بەرهەمەکانیان بە سایلۆکان شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرجدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەکاتی وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران، بڕوانامەیەکیان لە تاقیگەوە بۆ ئامادە دەکرێت و ئەو بڕوانامەیە دەنێردرێت بۆ یەکەی ژمێریاری ئەو شوێنەی گەنمەکەیان لێ رادەستکردووە، دواتر راستەوخۆ بەپێی ئەو بڕە گەنمە، پارەکەی لەلایەن وەزارتی داراییەوە تەرخانکراوە بۆیان خەرجدەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP