لە سێ ساڵی رابردوودا 644 کەس رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە

عێراق
10:25 - 2024-06-24

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سێ ساڵی رابردوودا 644 کەس رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 576 کەس بەهۆی هاوسەرگیرییەوە رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە، کە مەبەستی لەو کەسە بیانیانەکە لەگەڵ هاوڵاتییەکی عێراقیدا هاوسەرگیرییان کردووە؛ هەروەها 54 کەسیش بە گوێرەی ماددەی 6ی یاسای رەگەزنامەی عێراقی رەگەزنامەیان وەرگرتووە، ئەو یاسایە تایبەتە بەو کەسانەی ماوەی 10 ساڵ لە عێراقدا دەژین و لەو ماوەیەشدا مافی نیشتەجێبوونیان هەیە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 14 کەسیش بە گوێرەی ماددەی 5 لە یاسای رەگەزنامەی عێراقی رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە، ئەو ماددەیەش تایبەتە بەو کەسە بیانییانەی لە عێراق لەدایکبوون و منداڵێکیان دەبێت و پاش 18 ساڵ لە مانەوەی لە عێراق رەگەزنامەی پێدەدرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP