ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە دەمرن

تەندروستی
11:25 - 2024-06-26

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات، ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە 2.6 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن.
 تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی بەردەوامی خواردنەوە کحولییەکان زیان بە تەندروستیی مرۆڤەکان دەگەیێنێت و مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر دەکات، دۆخی دەروونیش تێکدەدات و بە شێوەیەکی تراژیدی ساڵانە ملیۆنان کەس دەکوژێت.
 هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە ساڵانە لە هەر 20 کەسێک کە گیان لەدەستدەدەن، یەکێکیان بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوەیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سێ لەسەر چواری ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیان لەدەستدەدەن، پیاون؛ هەروەها 13%ی تەمەنیان لەنێوان 20 تاوەکو 39 ساڵە.
ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە، لەدوای ساڵی 2010وە بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان کەمتر بووەتەوە، بەڵام بارگرانیی تەندروستی و کۆمەڵایەتی هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP