تەندروستی به‌غدا یه‌كه‌م حاڵه‌تی مه‌لاریای
راگەیاند کە له ژنێکی بیانی تۆماركراوه .
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له فەرمانگەی ته‌ندروستی
بەغدا، ئه‌و هاوڵاتیه بیانییه له كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌ی ماڵان‌دا كارده‌كات،
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به مه‌لاریایه له عێراق له دوای ساڵی 2009ه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، لەئێستادا تیمه پزیشكییه‌كان
پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ئه‌و ژنه بیانییه سه‌ردانی كردون".
عێراق له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه ده‌ستی
به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌لاریا كردوە و تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتو بووە له
سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی و بەپێی زانیارییەکانیش لە ساڵی ٢٠٠٩وە هیچ حاڵەتێکی
مەلاریا لەعیراق تۆمار نەکراوە .
مەلاریا نەخۆشیەکی گوازراوەیە و لەڕێگای جۆرە مێشولەیەکەوە
دەگوازرێتەوە کە پێی دەوترێت مێشی مەلاریا، نیشانەکانی مەلاریا بریتییە لە لەرزوتا
و ڕشانەوە و سەرئێشە، لەهەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی زەردویی و بێهۆشبوون و مردن،
ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP