بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی کەرکوک بۆ 360 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە

ئابوری
21:12 - 2024-07-06

بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوک رۆژانە بۆ 360 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و کۆمپانیای نەوتی باکووریش دەڵێت، پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پارێزگای کەرکوک بۆ ئاژانسی رەسمی عێراق رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە و کاریش دەکەن بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنان بگەیەننە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
وتیشی:، زیادکردنی بەرهەم بەهۆی پەرەپێدانی ژمارەیەک بیری نەوتە لە کێڵگەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە لەلایەن کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقییەوە تەواوکراون.
باسی لەوەشکردوە: لەو بەرهەمە 150 هەزار بەرمیل نەوتی دەروات بۆ پاڵاوگە حکومییەکانی بێجی و دۆرە و پاڵاوگەکانی دیکە کە لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە دیاریکراون و بەشەکەی دیکەشی بۆ پاڵاوگەکانی دیکە رەوانە دەکرێت .
ئەمەش لەکاتێکدایە: لە ساڵی 2009 بۆ 2013، هەناردەی نەوتی پارێزگای کەرکوک زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا و هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP