ئاسایشی ئێزدخان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمڕۆی توركیای بۆ سەر ئۆتۆمبیلێك لە شنگال بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه، له هێرشه‌كه‌دا 2 رۆژنامه‌وانی چرا تیڤی و شۆفێره‌كه‌یان برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی ئیزدخان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"ڕۆژنامەوانانی شنگال بۆ ئەوەی دەربارەی دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدەن، چوونە شارۆچکەی تل قەسەب، لە کاتی گەڕانەوەیاندا ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوەندی شنگال کرایە ئامانج."
باسی له‌وه‌شكردووه:"هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە و به‌هۆیه‌وه مەدیا حەسەن کەمال، ڕۆژنامەوانی (چرا تیڤی) ، موراد میرزا ئیبراهیم، ڕۆژنامەوانی چرا ئێف ئێم، هه‌روه‌ها خەڵەف خدر شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەو سێ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە بە ناوەکانی زیاد ئیلیاس قاسم و مەجید جەمال ڕەشۆ و زیلان زیاد ئیلیاس، بریندار بوون."
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه:" (موراد میرزا ئیبراهیم) کە لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە، چارەنووسی براکەی کە لە فەرمانی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنراوه، هێشتا نەزانراوە و خوشکەکەشی یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی تیرۆرستانی داعش."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP