به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه رایگه‌یاند، به‌هۆی
لێكترازانی بۆری 18 ئینجی له نزیك ته‌قته‌ق، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ناچاری پرۆژه‌ی
ئاوی ته‌قته‌ق-كۆیه‌مان وه‌ستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا
بۆ هاوڵاتییانی كۆیه بڵاویكردووەتە‌وه، به‌هۆی لێكترازانی بۆری 18 ئینجی له
نزیك ته‌قتەق، به ناچاری سەعات 7:30 دەقیقەی به‌یانی ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی ئاوی (ته‌قته‌ق-كۆیه)
وه‌ستێنرا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، تیمه‌كانی بەڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی بۆرییەکەن، بۆئه‌وه‌ی
به زووترین كات بتوانن ئاو بگه‌یننه‌وه شاری كۆیه. داواش لە هاوڵاتییان دەکات
تا كاتی چاككردنه‌وه‌ی بۆریه‌كه به هۆشیارییەوە ئاو به‌كاربهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP