بارسێلۆنا دەیەوێت نیکۆ ویڵیامز بگوازێتەوە ریزەکانى

وەرزش
14:32 - 2024-07-09

دوا بەدوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و ناوازە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نیکۆ ویڵیامزی لاو بۆتە جێی سەرەنجی یانە مەزنەکان و هەموان لەهەوڵی ئەوەدان بەهرەمەندەکە قایل بکەن پەیوەندی بە یانەکانیانەوە بکات, لە نوێترین دەنگ و باسیشدا هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپووڵی  ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی هاتونەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە, لەماوەکانی رابردووشدا یاریزانەکە باسی لەداهاتووی خۆی کرد و وتی: لە یانەی ئاتلێتیکۆ بیلباو دڵخۆشم و نامەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە بەجێبهێڵم, بەڵام لەئەگەری پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە ئەوا یانەکەم ئامادەن سازش لەسەر داهاتووم بکەن, جگە لەو سێ یانەیەش یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە خستۆتە روو و  لە ئیستاشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی یاریزانەکە لەوەرزی نوێدا بگوازنەوە نێو ریزەکانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP