عیراق زیاتر لە 421 ملیار دیناری بۆ مووچە نارد

کوردستان
17:54 - 2024-07-09

حکومەتی عیراق زیاتر لە 421 ملیار دیناری وەک بەشێک لە شایستەی مووچە بۆ هەرێم نارد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دارایی عیراق بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو بڕە پارەیە وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر دارایی عیراق بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزاری بۆ مووچەی مانگی شەشی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردبوو، کە تا ئێستا بە کۆی گشتی 653 ملیار و 365 ملیۆن 531 هەزار دیناری وەک مووچەی مانگی شەش بۆ دارایی هەرێم ناردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP