لە مەراسیمێکدا 629 خوێندکار خولی حەوتەمی ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی هەرێمیان تەواوکرد و دەرچوون و پلەی ئەفسەرییان پێبەخشرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایش، خولەکە بۆ 629 خوێندکاری کور و کچ بووە لە هەردوو فێرگەی (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن و ئەکادیمیای پێگەیاندنی هێزەکانی ئاسایش) بەڕێوەچووە بە شێوازێکی ئەکادیمیانە و بەتوانا بەرزی ئەمنی و دیسپلینی سەربازیی.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە مەراسیمی دەرچووانی خولی ( حەوتەمی ) ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پلەی ئەفسەریی بەخشرایە کچان و کوڕانی ئاسایش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP