ئاسایشی نیشتمانیی عیراق: بەراورد بە پار رێژەی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر زیادی کردووە

عێراق
15:20 - 2024-07-10

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا رێژەی مادەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی تاوانباران بەراورد پار زیادیان کردووە و مادەی کەبتاگۆنیش بەهۆی هەرزانی نرخەکەی و ئاسان هاتوچۆپێکردنی زۆر زیادی کردوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی عەرەب پارت و کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان لە پشتی بازرگانیی مادەی هۆشبەرەوەن، سەرچاوەکەشی سوریایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە عێراق چاندنی کەپتاگۆن زیادی کردوە و لە پارێزگای موسەنا دەستبەسەر کێڵگەیەکدا گیراوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی راگەیاندووە، ئالودەبوونی مادەی هۆشبەر لەنێو گەنجان و مێرمنداڵانی وڵاتەکەدا زۆر پەرەی سەندووە، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 45 ساڵیدایە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP