ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌موو داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكات و ده‌ڵێت، داهاتی نانه‌وتی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، ترلیۆنێك و 646 ملیار دیناره، به‌ڵام هه‌رێم ته‌نها 85 ملیار دیناری راده‌ستكردوه.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه ئیمزای ته‌یف سامی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا كراوه، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نوسراوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، "هه‌رێمی كوردستان بڕی 85 ملیار‌و 199 ملیۆن و 634 هه‌زار دیناری بۆ چوار مانگی ئه‌مساڵ خستۆته‌سه‌ر هه‌ژماری لقی به‌غدای بانكی ناوه‌ندی عێراق(70018).
داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه:"كه ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه كه ئاخۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه نێردراوه بۆ چ مانگێك، داهاتی چ مانگێكه، له‌كاتێكدا داهاتی چوار مانگی ئه‌مساڵ ترلیۆنێك و 646 ملیار و 44 ملیۆن و 905 هه‌زار و 586 دیناره"
راشیگه‌یاندووه كه:" له‌ئه‌گه‌ری راده‌ستنه‌كردنی ته‌واوی داهاته‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم له‌روِوی یاساییه‌وه به‌رپرسیارێتیی له ئه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP