سبه‌ینێ‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق پشووی ره‌سمی ده‌بێت

عێراق
20:29 - 2024-07-10



سبەینێ لە 9 پارێزگای عیراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ نزیكەی 50 پلەی سیلیزی، دەكرێتە پشووی ره‌سمی.

  پارێزگاكانی نەجەف، نەینەوا، بەسڕە، دیوانیە، میسان، زیقاڕ، موسەننا، بابل و واست، له‌ چه‌ند راگه‌یه‌ندراوێكی جیادا بڕیاریاندا:" سبەینێ پێنجشەممە 11ی ته‌موزی 2024 لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پشوو ره‌سمی بێت."

ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" به‌هۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدری پلەكانی گەرما، كە لەهەندێك لەو پارێزگایانە گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی ئه‌و بریاره‌یانداوه‌"

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانیی عێراق رایگه‌یاندووه‌:"سبه‌ینێ‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌، واست، كه‌ربه‌لا ، میسان، دیوانیه‌(50) پله‌و نه‌جه‌ف و زیقارو موسه‌نا(51) پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP