سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە ١٥-٧-٢٠٢٤ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە شاری کەرکوک لەگەڵ لێپرسراوو هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەر یەک لە هەڤاڵان؛ سیروان کوێخا نەجم جێگری سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدین، و رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک، و هەڵکەوت عەبدوڵا، و رێبوار تەها ئەندامانی سەرکردایەتیی، و پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی بوون، ئاسۆ مامەند ئاماژەی بە دۆخی ناوچەکە، عیراق و کوردستان کرد، هەروەک پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
سەبارەت بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانییەکان ئاسۆ مامەند رایگەیاند؛ سەرەتا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوکییەکان دەکەین و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە؛ کە هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیە دەبێت کە خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانیی کەرکوک بکەین و سەقامگیری و ئارامی دانیشتوانەکەی بپارێزین، وتیشی؛ جگە لە داکۆکیکردن لە مافە دەستورییەکان، هاوکات بەدواداچونیی پێویست بۆ گیروگرفتە خزمەتگوزارییەکانیش دەکەین، بە جۆرێک لە ئاستی خواست و داواکارییەکانیی هاووڵاتییانیی کەرکوکدا بێت.
لە سەر ئاستی رێکخراوەییش سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند؛ بەرنامە و پیلان لە دژی کورد و یەکێتیی لەم پارێزگایە دەگێڕدرێت، بەڵام بە هەوڵ و هیمەتی یەکێتییەکان و دانیشتوانیی خۆڕاگری کەرکوک سەرجەم ئەو پیلانگێڕییانە لە گۆڕ دەنێین، و خۆمان بۆ قۆناخێکی گەشەسەندووتر ساز و ئامادە دەکەین، چونکە یار و نەیار چاویان لە هەنگاوەکانی یەکێتییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP