ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی
فیدڕاڵییه‌وه بڕی زیاتر له 700 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی (ئایار و حوزه‌یران)ـی
هێزه ئه‌منییه‌كان خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم له
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی.
له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی
موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه پێشتر به‌هۆی هه‌ندێك كێشه و گرفته‌وه ناردنی
پاره‌كه‌یان دواكه‌وتبوو.
له‌لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 676
ملیار و 36 ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر هه‌ژماری
بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا
حکومەتی عێراق بڕیاریدا پاره‌كه‌یان بنێرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP