كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌ی گه‌رما بەرزتر دەبێتەوە

کوردستان
14:17 - 2024-07-16

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه‌كانی باكور په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سوك له‌ هه‌ندێك ناوچه‌، پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رما به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
هەر بە گوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمى کوردستان لە گەرمیان و کەرکوک تۆمار دەکرێت، بەشێوەیەک لە گەرمیان 46 و  لە کەرکوکیش 45 پلەی سیلیزی تۆماردەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP