زیاتر لە 26% هاوڵاتییانی عیراق لە کرێ یان خانووی زیادەڕۆدا دەژین

عێراق
22:48 - 2024-07-16

لەپاڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق، گرفتی یەکەی نیشتەجێبوونیش ڕوو لە زیادبوونە، بەگوێرەی ڕێکخراوی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، عێراق لە ڕیزبەندی 111 هەمیندایە لە کۆی 196 وڵات لە ڕووی ڕێژەی خاوەندارێتییەوە.

فازڵ غەرراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند: ڕێژەی خاوەندارێتیی ماڵ لە عێراقدا 74٪ە، واتە 26٪ هاووڵاتییان لە کرێ یان لە شوێنە زێدەڕۆکاندا دەژین.

وتیشى: ساڵانە پێویستیی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکاندا 3٪ تاوەکو ساڵی 2030 زیاد دەکات، بەو پێیەش بێت عێراق پیویستیی بە چوار ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە تا ساڵی 2027.

بۆ چارەسەری ئەم گرفتە فازڵ غەرراوی داوا دەکات حکومەت زەوی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکات، پرۆژەی قەرزی نیشتەجێبوونی بێ سووش ڕابگەیەنێت و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دروست بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP