بەشێکی زۆری ئەمریکاییەکان دەترسن وڵاتەکەیان دووچاری ئاژاوەگێڕیی ببێتەوە

جیهان
12:29 - 2024-07-17

ڕاپرسییەک ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئەمریکاییەکان دەترسن وڵاتەکەیان بخزێتە ناو ئاژاوەگێڕییەوە، بەتایبەت دوای هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ.
لە ڕاپرسییەکەدا کە دوو ڕۆژی خایاندووە، دەرکەوتوە، ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان، پشتیوانی 43%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەی وەرگرتوە، لە بەرامبەردا 41 % بۆ جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای دیموکراتەکانە، ئەم جیاوازییە رێژه‌ییە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەوڵی تیرۆرکردنەکە کاریگەری لەسەر دەنگدەران نەبووە.
هاوکات 80%ی دەنگدەرانی بەشداربووی ڕاپرسییەکە، لە نێویاندا دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە "وڵاتەکەیان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوە".
ڕاپرسییەکە بە ئۆنلاین بووە و هەزار و 202 کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا بەشدارییان تێدا کردووە، نزیکەی 84%ی دەنگدەرانی بەشداربوو لە ڕاپرسییەکەدا ڕایانگەیاندووە، نیگەرانن لە کردەوەی توندڕەوەکان دوای هەڵبژاردن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە