نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمار کرد

ئابوری
12:40 - 2024-07-17

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە به‌رده‌وامه‌و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی و مێژووی تۆمارکرد و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە نزیکەی 2 هەزار و 500 دۆلار.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ گەیشتە  دوای ئەوەی نرخی هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە 2 هەزار و 480 دۆلار، واتا نرخی هەر کیلۆیەکی گەیشتووەتە 79 هەزار و 360 دۆلار و هەر گرامێکیش گەیشتە 79 دۆلار و 40 سەنت.

 

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بە گوێرەی هاوتاکردنی بەهای دۆلار و دینار، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە نزیکەی 515 هەزار و زێڕی عەیار 24یش بە 585 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.   



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP