بەرپرسانى یانەى پاریس سان جێرمان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەى ئۆسێمێن دەستپێکردوە

وەرزش
16:41 - 2024-07-17

لە ماوەکانى رابردوودا، بەرپرسانى یانەى پاریس سان جێرمان لە هەوڵدا بوون تا ڤیکتۆر ئۆسێمێنى نەیجیرى و یاریزانى یانەى ناپۆلى بگوازنەوە، بەڵام بەرپرسانى یانە ئیتاڵیەکە رەتیانکردەوە، لە ئێستادا دووبارە ئیدارەى یانەکەى پایتەختى فەرەنسا، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە دەستپێکردوە و داوایان لە کارگێڕى یانەى ناپۆلى کردوە، گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن، بەڵام بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان: ئیدارەى یانە ئیتاڵیەکە هیچ وەڵامێکیان بۆ پی ئێس جى نەبوە، هەروەها فابریزۆ رۆمانۆى پسپۆر و شارەزا لە گواستنەوەى یاریزانان، ئەوەى ئاشکراکردوە: کەوا ئۆسێمێنى تەمەن 25 ساڵان، دەیەوێت ناپۆلى بەرەو یانەیەکى باشتر جێبهێڵێت و نایەوێ لە دەرەوەى ئەوروپا یاریی بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP