٥ ئەفسانەی تۆپی پێ کە لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆچی دواییان کرد

وەرزش
13:25 - 2024-12-31

 ٥ ئەفسانەی تۆپی پێ کە لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆچی دواییان کرد
ئاکۆ بیبانى


هاندەرانی تۆپی پێ بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ ماڵئاواییان  لە ژمارەیەک ئەستێرە و ئەفسانەی تۆپى پێ کرد ،  سەرەتای دڵتەنگیەکان لەگەڵ ماریۆ زاگالۆ بوو.
لە ٥ی مانگى یەک  ماریۆ زاگالۆى ئەفسانەى تۆپى پێى بەرازیلى  لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، دوای ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشی، زاگالۆ یاریزانێکی دیارى تۆپى تۆپی پێی ووڵاتەکەى و جیهان بوو، لە مێژووی وڵاتەکەیدا 4 جار لە کۆی 5 جار نازناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە، دووجار وەک یاریزان ساڵانى  (1958 و 1962) و دووجار وەک ڕاهێنەر لە ساڵەکانى(1970 و 1994).

تەنها دوو ڕۆژ دوای مەرگى زاگالۆ کە تەواوى وەرزشکارانى دڵتەنگ کرد  دواتر و لە ٧ی مانگی یەکدا، فرانز بێکنباوەر ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی و بایرن میونشن لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی لە یاریگاکانی تۆپی پێی ئەوروپا و نێودەوڵەتیدا دەستکەوتی گەورە و لەبیرنەکراوی بەدەستهێنابوو .
پێکنباوەر سێ جار جامی ئەورووپای لە وەرزەکانى  1974 و 1975 و 1976 لەگەڵ بایرن میونشن بردەوە، ئەمە جگە لە جامی جیهانی لەگەڵ ئەڵمانیا وەک یاریزان (1974) و دواتر وەک ڕاهێنەر لە جامى جیهانى (1990).

لە ٢٢ی مانگى یەک ،جیجی ڕیڤا لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵی بوو و باشترین گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوو، لەگەڵ هەڵبژاردەى ئیتاڵیا جامی ئەوروپای ساڵی ١٩٦٨ی بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیالی ١٩٧٠.

لە ٢٦ی  مانگى ئابدا ، سڤێن گۆران ئێریکسۆنی سویدی لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا ماڵئاوایی لە خۆشەویستەکانی کرد، تەنها ڕاهێنەرێکی بیانی بوو  بە درێژایی مێژوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای کردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٦.

لە 18ی مانگى نۆدا ، تۆتۆ شیلاچی تەمەن 59 ساڵ، یاریزانی تۆپی پێی ئیتاڵی کە  تاجی گۆڵکاری مۆندیالی 1990ی لەسەر نرابوو ، کۆچی دوایی کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP