دەزگای ئاسایش هەرێم دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ کەناڵی کەرکوک نێردراوە رایگەیاند: کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ووردو دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان ئەندامێکی سەرەکی باندەکە دەستگیربکەن، ئەو باندە داواکراون لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)ەوە، لەسەر سکاڵای ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانی ئەم باندە کەبەشێوەی گرووپ کاریان کردووە لە دەرەوەی ووڵات، بونەتەهۆی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ٢٥٠ کەس.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا ئەندامی سەرەکی باندەکە بەناوی (پ.ئ.ح) بەئامانج بگرن و لە تورکیاوە بە پلانێکی تۆکمە بیگەڕێننەوە شاری سلێمانی و دەستبەجێ دەستگیری بکەن، هاوکات لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار زیاتر لە ٢٥٠ کەسی لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە، باندەکە کەسانی خاوەن پێگەو سەرمایەدار و بەتەمەنی کردۆتە ئامانج و بڕی سەد بۆ سەد و پەنجا هەزار دۆلاری لە ڕێگەی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان وەرگرتووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢)لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP