وەزیری دارایی هەرێم: دەرگامان كراوەیە بۆ وردبینی و بەدواداچون لەسەر لیستی موچەو داهات

کوردستان
18:54 - 2024-07-18

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەرگایان كراوەیە بۆ تیمەكانی دیوانی چاودێری دارایی بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، لەگەڵ وەفدێكی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان كۆبۆەتەوە و گفتوگۆ لەسەر كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەت و دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی رابردوودا كراوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی رایگەیاندووە، بەردەوام دەرگایان بۆ تیمەكانی دیوانی چاودێری دارایی كراوەبووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجیەكانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP