وەزارەتی بەرگری عیراق بڕیاریدا 420 پێشمەرگە لەسەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگەوە بگوازێتەوە سەر وەزارەتی بەرگرییو دەخرێنەسەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی لەسوپای عیراق وپێشمەرگە پێكهێنراوە.
لەڕۆژانی 14 تا 16ی ئەم مانگە لەسەربازگەی كەرگۆش لەنێوان بەلەدڕوزو مەندەلی لەپارێزگای دیالە چاوپێكەوتنو پشكنینی جەستەیی پێشمەرگەكان كراوەو سەرجەمیان لەلیواكانی سەربە یەكەی حەفتاو هەشتای پێشمەرگە دیاریكراون.
بڕیارە ئەو 420 پێشمەرگەیە ڕاهێنانیان پێبكرێتو بخرێنەسەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی كە لەلیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوای 66ی سوپای عیراق دروستكراون بەناوی لیوای یەكو دوی هاوبەشو پێشتر سێ هەزارو 770 پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە خرانەسەر وەزارەتی بەرگری عیراق و ئێستا ژمارەكە زیاد دەكرێت بۆ چوار هەزارو 190 كەسو بەغدا موچەو پێداویستیەكانیان دابیندەكاتو بڕیارە لەناوچەی بۆشای ئەمنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق جێگیربكرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP