ئاراس محەمەد ئاغا پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی درید کەشمولە دەکات

کوردستان
22:40 - 2024-07-19

ئاراس محەمەد ئاغا پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی درید کەشمولە دەکات

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی تیکۆشەری درید محەمەد کەشمولە پاریزگاری پێشوتری نەینەوا 

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (درید محەمەد کەشمولە)پاریزگاری پێشوتری نەینەوا، نیگەران و دڵگران بووین. 

کۆچکردوو کەسێکی لیهاتوو دلسۆز نیشتیمانی بوو رۆلیکی گەورەی هەبووە لە خزمەتکردنی شاری نەینەوا ، بۆیەش لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ خانەوادەکەیان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی نەینەوا . 

بنەماڵەی کەشمولە بنەماڵەیەکی دیاری نەینەوا و ناوچەکەن رۆلێکی باشیان هەبووە لە خزمەتکردنی خەلکی نەینەوا بەهەمووپێکهاتەکانیەوە بەتایبەتیش کۆچکردوو لە ساڵانی ( ٢٠٠٤-٢٠٠٩) سەرۆکایەتی کردنی پاریزگاری نەینەوا .

بۆ ئەم خەمە گەورەیە، بەناوی خۆمان و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خێزان و تەواوی خانەوادەی تیکۆشەری(الکشمولە) و خزمانی دەکەین، لە خواى گەورە دەپارێنەوە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP