ئاماری توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لەسەر ئاستی جیهان رادەگەیەندرێت

تەندروستی
11:42 - 2024-07-21

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا رایدەگەیەنێت کە  لەسەر ئاستی جیهان بەهەزارەها کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.
رێکخروای تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە 18 وڵاتدا تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشی کۆلێراوە تۆمارکراوەو دەرکەوتووە کە ژمارەی تووشبووان لە مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ئایار بەرێژەی 14% کەمتر بووە.
هاوکات ئەوەشخراوەتەڕوو، 32 هەزار و 467 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمارکراون و نزیکەی 30 هەزار و 500 حاڵەتی دیکەش لە چەند وڵاتێکی ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تۆمارکراون.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە گشتی ژمارەی تووشبوون بە کۆلێرا لە 1ی کانوونی دووەم تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2024 لە 25 وڵاتدا تۆمارکراون و گەیشتووەتە 249 هەزار و 793 کەس.
پێشتر و لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2023 رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرای بە باری نائاسایی ئاستی سێیەم راگەیاند کە هاوتایە لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە جیهاندا و نەبوونی پێکوتەی دژ بەو نەخۆشییە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP