لەتیف نێروەیی: هیچ لۆژیکێک ئەوە قبوڵ ناکات دوو کورسی بڕیار لەسەر چارەنووسی شەش کورسی بدەن

کوردستان
15:55 - 2024-07-22


لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لەوتارێکیدا لەبارەی پرسی ئیدارەی کەرکوک و نەینەوا دەڵێت: "پاش تێپەربوونی نزیکەی (٢٠) ساڵ لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هەڵە و بێبەشکردنی یەکێتی لەنەینەوا، پارتی دەیەوێت دووبارە هەمان سیاسەت بۆ کەرکوکیش بەکاربهێنێت و هەمان هەڵە دووبارە بکاتەوە.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (پرسی ئیدارەی کەرکوک و نەینەوا لەنێوان کێشە و چارەسەردا) کەلە به‌شی وتار له‌ وێبسایتی https://kirkuktv.net  بڵاوبوەتەوە رایدەگەیەنێت: "پارتی لەدوای تێپەربوونی نزیکەی (٢٠) ساڵ لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هەڵەدا و بێبەشکردنی یەکێتی لە پشکی خۆی، هێشتا دەیەوێ هەمان سیاسەتی نەینەوا لە کەرکوک پەیڕەو بکات، بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە، کە هەلومەرجی ئێستا جیاوازە و هیچ لۆژیکێک ئەوە قبوڵ ناکات دوو کورسی بڕیار لەسەر چارەنووسی شەش کورسی بدەن، هەلومەرجی ئێستا جیاوازە، چونکە راستە یەکێتی چاوی لە پشكی هیچ هێزو پێکهاتەیەک نییە، بەڵام ئامادەش نییە، دەستبەرداری مافی دەنگدەرانی خۆی ببێت".

لەبەشیکی تری وتارەکەیدا دەڵێت: "ئەم هەوڵانەی پارتی نەک نابێتە هۆی بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد لەو دوو پارێزگایە، بەڵکو ناوماڵی کورد زیاتر پەرتەوازە دەبێت و خودی پارتیش پێگەی جارانی نامێنێت لە کەرکوک و نەینەوا، هەروەک زەمینەش بۆ پێکهاتەکانی دیکە دەڕەخسێنێت کە لەسەر حسابی کورد هەندێ لایەن داوای پشکی زیاتر لە مافی خۆیان بکەن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە كلیك لێره‌ بكه‌

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP