ئاسایشى هەرێم دەست بەسەر 44 پەرتووکی روپۆش بە ماددەی هۆشبەر دەگرێت

کوردستان
12:30 - 2024-07-23

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر 44  پەرتوکی ڕووپۆشکراو بەماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) دەگرێت کە بازرگانان ویستویانە ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بیهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ ووڵاتی بەریتانیا.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا تێیدا هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی پشکنینی زانستی لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ پەرتوکەکان دەکات، لە ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست پەرتووکەکان (مەلزەمە) رووپۆشکراون بە ماددەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "ئەم چالاکییە لەسەربنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەنجامدراوە و بازرگانان ویستویانە بەتەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بیهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ ووڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتووی هێزەکانی ئاسایش و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم پەرتوکەکان دەستیبەسەردابگیریت".

لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( 26 )لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە