ئاگادارییەک لە مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

کوردستان
07:32 - 2024-10-18

ئاگادارییەک لە مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

دەنگدەرانی خۆشەویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..
بە مەبەستی چەواشەکاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێکۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە چەند لایەنێکی نەناسراو لە رێگەی ئامرازەکانی پەیوەندیکردنەوە نامەی ساختە سەبارەت بە پرس و رێکارەکانی دەنگدانتان بۆ بنێرن.
بۆیە لێرەوە وەکو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگاداری ئێوەی دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەگەر لە (تەلەفۆنی مۆبایل یان واتساپ یان ڤایبەر یان لەهەر ئامرازێکی پەیوەندیکردنی دیکەوە) نامەیەکی لەو جۆرە ، یان داواکردنی وێنەی بەڵگەنامە و کارتی دنگدان یان لینکی ئەپڵەکەیشنتان، پێگەیشت پشتگوێی بخەن و وەڵامیان نەدەنەوە.
جەخت دەکەینەوە، مەکتەبی هەڵبژاردن هەر رێنمایی و کارێکی پێویستی هەبێت لەڕێگەی بازنەو بنکەو ئۆرگانە رەسمییەکانی یەکێتیەوە بڵاوی دەکاتەوە.

مەکتەبی هەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٧ / ١٠ / ٢٠٢٤

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە