دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان
09:26 - 2024-10-18

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

لە دەنگدانی تایبەتدا ٢٥١ ھەزار و ٧٠٠ وەرەقەی دەنگدان ئامادەکراوە و لە دەنگدانی تایبەت ١٦٥ بنکە و لە ٧٤٩ وێستگە ئامادەکراوە و بردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە.

ئەمڕۆ هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و بەندکراوان دەنگ دەدەن و له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا زیاتر له‌ 215 هه‌زار ده‌نگده‌ر ده‌نگده‌ده‌ن، لە سلێمانی 78 هەزارو 661 دەنگدەری تایبەت هەیە و لە هەڵەبجە 952 دەنگدەری تایبەت هەیە و لە کەرکوک 488 دەنگدەری تایبەت هەیە و لە هەولێر 89 هەزار و 791 دەنگدەری تایبەت هەیە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP