مەڵبەندی یەکێتی لە ھەولێر ھەوڵی لەکارخستنی کارتی دەنگدان ئاشکرادەکات

کوردستان
13:36 - 2024-10-18

مەڵبەندی ٣ی ھەولێری (ی ن ک)  ھەوڵی لەکارخستنی کارتی دەنگدان ئاشکرادەکات و داوا لە دەنگدەرانی تایبەت دەکات، کارتەکانیان جگە لە کارمەندانی کۆمیسیۆن پیشان کەسانی دیکە نەدەن.

مەڵبەندی سێی ھەولێری ی.ن.ک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:سبەینێ ھەندێک کەسی راسپێردراو بە ناوی یارمەتیدان و کارئاسانی لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان، خۆیان لەدەنگدەران نزیک دەکەنەوە بە ئامانجی تێکدان و شوخت دروستکردن لە کارتی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ھەر شوخت و بریندارکردنێکی سیمی سەر کارتی دەنگدان دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی کارتی دەنگدان و بەوەش خاوەنی کارتەکە ناتوانێت دەنگ بدات و لە دەنگدان بێبەش دەبێت.

مەڵبەندی یەکێتی داوای لە دەنگدەران کردوە تەنھا کارمەندی کۆمیسیۆن کە باجی رەسمی پێ بێت، بۆی ھەیە کارتی دەنگدان وەربگرێت بە مەبەستی دڵنیابوون لە خاوەنی کارتەکەو بەپێچەوانەوە کەسی دیکە بۆی نییە بە ھیچ پاساوێک لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان ئەو کارتە لە دەنگدەران وەربگرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP