بە بەشداری 215 هەزار و 960 دەنگدەر دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

کوردستان
13:40 - 2024-10-18

سەعات 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ـی 10ـی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو سەعات 6:00ـی ئێوارە دەنگدان بەردەوامبێت .

لە دەنگدانی تایبەتدا، 215 هەزار و 960 کەس کە 7%ـی دەنگدەرانی گشتییە، لە ئەندامانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش و بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشی نەخۆشخانەکان دەتوانن دەنگ بدەن.

لە هەرێمی کوردستان و حەوت پارێزگای عێراق رۆژی 18ـی تشرینی یەکەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرێوەدەچێت، 109 بنکەی دەنگدان بۆ 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەت ئامادەکراوە.

زۆرترین دەنگدەری تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بازنەی هەولێرە کە 89 هەزار و 791 دەنگدەری هەیەو بازنەی هەڵبژاردنی هەڵەبجەش کەمترین دەنگدەری تایبەتی هەیە کە 952 دەنگدەرە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP