پێچەوانەی هەولێر و دهۆک لە هەڵەبجە رێگە بە بردنەژوورەوەی مۆبایل نادرێت

کوردستان
13:42 - 2024-10-18

لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە و لە ناوەندی بورهان کە تاکە بنکەی دەنگدانە 952 کەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە، سەرەتای پرۆسەکە بەهۆی رێگەنەدان بە بردنە ژوورەوەی مۆبابل دەمەقاڵێ لەگەڵ پۆلیسی بنکەکە دروست بوو، بەڵام هەندێک میدیای ئاراستەکراو بەلاڕێیاندا برد.

نوێنەری ی.ن.ک، کە وەک قەوارەی سیاسیی لە بنکەکەیە، ڕایگەیاند: "پێشتر سەرجەم نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی رێکخراوەکان کە لەوێن ئاگادار کراینەوە بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن نابێت مۆبایل و کامێرا بەکاربهێندرێت، بەڵام چەند دەنگدەرێک هەوڵێ هێنانە ژوورەوە و بەکارهێنانی مۆبایلیان دا، بۆیە لەگەڵ پۆلیسی بنکەکە دەمەقاڵێیەک روودا و بەزوویی کۆنترۆڵکرا".

وتیشی"لە دەرەوەی بنکەکەش ژمارەیەکی زۆر پەیج و کەناڵ هەن، کە دەیانەوێت بەبێ باجی رێگەپێدانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکان بێنە ناو بنکەکەوە کە ئەوەش مەرجی کۆمسیۆنە، ئەوەی کە هەیە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کۆمسیۆنە و جگە لەوەی هەرچی بوترێت ناڕاستە و نوێنەری لایەنە و رێکخراوەکان بە ئازادانە لە بنکەکەن و چاودێری پرۆسەکە دەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP