مانچێستەر سیتی دەست بەرداری ئەلڤارێز دەبێت

وەرزش
15:59 - 2024-07-23

دوای ئەوەی جۆلیان ئەلڤارێز، رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە, لە ئیستادا ئیدارەی یانەی مانچێستەر سیتی نرخی یاریزانەکەیان لە بازاڕی گواستنەوەدا دیاری کرد, لەم بارەیەشەوە تۆڕی زە ئەتلەتیکی ئینگلیزی لە پێگەی تایبەتی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە, لەئەگەری رێک نەکەوتنی هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوبراو، ئەوا یانەی مانچێستەر سیتی بە بڕی 7٠ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆش وەک پاداشت، ئامادەیە دەست بەرداری هێرشبەرە ئەرژەنتینیەکە بێت.

 ئەلڤارێز لە ماوەکانی رابردوودا ناوى بەچەندین یانەی جیا جیا بەسترابۆوە و لە گرنگترینیشیان یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی، گرنگى بە تواناکانی ئەو بەهرەمەندە دەدن و چاوەڕوانیش دەکرێت وەرزی داهاتوو درێسی یەکێک لەم یانانە بپۆشێت.

جولیان ئەلڤارێزى تەمەن 24 ساڵان، ماوەى دوو وەرزە بە بەرگى سیتیزنەوە دەردەکەوێت و لە رابردوودا، یاریی بۆ یانەى ریڤەر پلێتى ئەرژەنتینى ئەنجامداوە، هەروەها لە هەڵبژاردە ئاستە تەمەنیەکانى تۆپی پێی ئەرژەنتین دەرکەوتوە.
ئەو نازناوانەى هێرشبەرەکە بەدەستى هێناوە لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرژەنتین و یانەکانى بریتین لە:

خولى ئەرژەنتینى
 جامى ئەرژەنتین
 جامى سوپەرى ئەرژەنتین
 جامى کۆپا لیبەرتادۆرێس
ریکۆبا سودا ئەمریکانا
خولى ئینگلیزى
جامى یەکێتى ئینگلتەرا
چامپیۆنس لیگى ئەوروپا
جامى سوپەرى ئەوروپا
 جامى جیهانى یانەکان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP