لە 2 ڕۆژدا 347 خێزانی ئاوارەی ئێزدی لە دهۆکەوه گەڕانەوه زێدی خۆیان

کوردستان
22:21 - 2024-07-23

دوێنێ 128 خێزانی ئاوارەی ئێزدی و ئەمڕۆش 219 خێزان لەکەمپی کەبەرتوو1 و کەمپی کەبەرتوو 2 گەڕانەوە شنگال.
پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان سەر بەحکومەتی هەرێم بە "سبەی" وت: "دوێنێ 128 خێزان و ئەمڕۆش 219 خێزانی دیكە، کە دەکاتە 347 خێزان لە هەردوو کەمپی کەبەرتوو 1 و 2 گەڕانەوە شنگال".
وتیشی: ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هەماهەنگ بووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و لەو ڕێگەیەوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بڕیاری داوە لە كۆتایی ئەم مانگەدا، سەرجەم كەمپەكانی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان دابخات و تا 31ی تەمموز هەر خێزانێك بگەڕێتەوە زێدی خۆی بڕی چوار ملیۆن دینار هاوكاری وەردەگرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە