رێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان عێراق بە ناوەندێکی
ناوچەیی بۆ بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکان ناودەبات.
دووشەممەی ڕابردوو، عێراق میوانداری کۆنفرانسێکی
کرد کە تێیدا وەزیر و بەرپرسانی وڵاتانی هەرێمیی و عەرەبیی بەشدارییانکرد،
بەئامانجی پتەوکردنی هاریکاریی هاوبەش لەبواری کۆنتڕۆڵکردنی مادە هۆشبەرەکان.
لە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بۆ
مادە هۆشبەرەکان و تاوانەکان هاتووە، " لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا
بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو
گەشەیانکردوە، بەتایبەتی حەبی کاپتاگۆنو میتامفیتامینی مادە هۆشبەرەکان".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی 2023 دەسەڵاتدارانی
عێراق دەستیان بەسەر 24 ملیۆن تابلێتی کاپتاگۆندا گرتوە کە کێشیان زیاتر لە 4.1
تۆن بوەو بەهاکەیان بەگوێرهی نرخی جوملە لەنێوان 84 بۆ 144 ملیۆن دۆلار مەزەندە
دەکرێت.
لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،
"دەستبەسەرداگرتنی کاپتاگۆن لەنێوان ساڵانی 2022 و 2023 سێ هێندە زیادیکردوە و لەچاو ساڵی
2019شدا نزیکەی 34 هێندە زیادیکردوە.
ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریداوە کە
عێراق مەترسیی ئەوەی لەسەرە ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ سیستەمی بازرگانیکردن بەمادە
هۆشبەرەکان لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چونکە دەکەوێتە یەکتربڕی ئاڵۆزیی
جیهانیی بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکانەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP