پاسپۆرتی سەنگافورە بۆ ساڵی 2024 بەهێزترین پاسپۆرتە

جیهان
10:59 - 2024-07-24

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی هێنلی بۆ ساڵی 2024 پاسپۆرتی سەنگافورە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە.
دامەزراوەی هێنلی بۆ پاسپۆرتە جیهانییەکان کە بارەگاکەی لە لەندەنە، ریزبەندییەکی بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە ساڵی 2024 بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ریزبەندییەکە پاسپۆرتی سەنگافورە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە و دەکرێت بۆ 195 وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە گەشت بکەیت.
هەر بەپێی ریزبەندییەکە، پاسپۆرتی وڵاتانی ژاپۆن و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە پلەی دووەمدان و دەتوانیت بەبێ فیزا گەشتیان بۆ 192 وڵات پێبکەیت، لەدوای ئەوانیش پاسپۆرتی نەمسا و فینلاند و ئێرلەندا و لۆکسمبۆرگ و هۆڵەندا و کۆریای باشوور و سوید دێن، کە دەتوانیت بەبێ ڤیزا گەشتیان بۆ 191 وڵات پێبکەیت.
سەبارەت بە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان، دامەزراوەکە ئاشکرایکردووە، پاسپۆرتی ئەفغانستان لاوازترین پاسپۆرتە و بەبێ ڤیزا دەتوانیت تەنها گەشتی 26 وڵاتی پێبکەیت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP