لە عێراق کرێکارانی ژینگەپارێز پاداشت دەکرێن

عێراق
12:36 - 2024-07-24

ئەو کرێکارە ژینگەپارێزانەی بەهۆی گەرماوە پشوویان وەرگرتووە، پاداشت دەکرێن.
بە بڕیارێکی محەمەد شیاع سودانی، هەموو ئەو کرێکارە ژینگەپارێزانەی لە رۆژانی ئەو پشووانەی بەهۆی گەرماوە راگەیەندرابوو کاریانکردبوو پاداشت دەکرێن.
بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و ئاڕاستەی پارێزگاکانی عێراق کراوە، لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە دوو رۆژ پشوو لە زۆرینەی پارێزگاکان راگەیەندرا، بەڵام کرێکارانی ژینگەپارێز بەردەوامبوون لە کارکردن لە گەرمادا.
داواشیکردووە، پاداشتی ئەو رۆژانەی کرێکاران بکرێتەوە کە لە پشوودا کاریان کردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP