چوار یانەى ئیسپانیا، دەیانەوێت جەیمس رۆدریگێز بگەڕێننەوە لا لیگا

وەرزش
14:54 - 2024-07-24

دواى 4 ساڵ لە جێهێشتنى خولى ئیسپانى، لە ئێستادا چەند یانەیەکى لا لیگا، هەوڵ بۆ گواستنەوەى جەیمس رۆدریگێزى کۆڵۆمبى دەدەن، رۆژنامەى سپۆرت ئاشکرایکردوە: هەر یەک لە یانەکانى ئاتلێتیکۆ مەدرید، ڤیا ریاڵ و ریاڵ بێتس و سێڵتا فیگۆ، هەوڵى بەدەستهێنانى واژۆى رۆدریگێز دەدەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەى دەستەوارەیان پێشکەشى بەڕێوەبەرى کارەکانى کردوە.
رۆژنامەى سپۆرت باسى لەوەش کردوە: هۆکارى بەدەستهێنانى نازناوى باشترین یاریزانى پاڵەوانێتى کۆپا ئەمریکا، هۆکارە تا یانەکانى ئەوروپا هەوڵ بۆ گواستنەوەى بدەن، هەروەها یاریزانە تەمەن 33 ساڵانەکە تا ئێستا هیچ وەڵامێکى بۆ ئەو یانانە نەبوە.
جەیمس رۆدریگێز، لە رابردوودا یاریی بۆ چەندین یانە لە چەندین خولى جیاواز ئەنجامداوە، کە دیارترینیان یانەکانى ریاڵ مەدرید و بایرن میونشنى ئەڵمانیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP