فراكسیۆنی ئیزدییه‌كان بایكۆتی دانیشتنی تایبه‌ت به‌هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتیی ده‌كات

کوردستان
18:48 - 2024-07-24



فراکسیۆنی ئێزدییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،  بەهۆی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتییەوە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عیراقی کرد.

فراکسیۆنی ئێزدییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، دەرفەتی دەربازبوون لە هەندێک سزا دەدات کە گروپە چەکدارەکان ئەنجامیانداون بە تایبەت ئەوەی بەرامبەر ئێزدییەکان کراوە و هەزاران قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

فراکسیۆنی ئێزدی، کە خاوەنی یەک کورسییە دووپاتیکردوەتەوە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکات، پرۆژە یاساکە رەتبکەنەوە پشتیوانیی هەڵوێستەکانیان بکەن.

راشیگەیاندووە، جێی سەرسوڕمانە زیاتر لە ساڵێکە پرۆژە یاسای داننان بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانیان پێشکەشکردووە و هەموو رێکارە یاساییەکانیان تەواوکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەخراوەتە ناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکان.

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای لیخۆشبوونی گشتی کرد، کە زیاتر لە سێ ساڵ دەبێت ناکۆکیی لەسەرە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو، بە پەسەندكردنی ئەو بڕگەیە هەزاران بەندكراو ئازاد دەكرێن كە زۆرینەیان عەرەبی سووننەن، رەنگە ئەمەش ناڕەزایی لێبکەوێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP