کرێکارانی ژینگەپارێز پاداشت دەکرێن

کوردستان
20:14 - 2024-07-24

 
هه‌موو ئەو کرێکارە ژینگەپارێزانەی كه‌ له‌ رۆژانی پشووی ره‌سمی به‌هۆی گه‌رماوه‌ له‌ كارو خزمه‌تدا بوون پاداشت دەکرێن. 

بە بڕیارێکی محەمەد شیاع سودانی، هەموو ئەو کرێکارە ژینگەپارێزانەی كه‌ لەو رۆژانه‌ی به‌هۆی گه‌رماوه‌ پشووی ره‌سمی بوو له‌ شاره‌كانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وان له‌كارو خزمه‌تدا بوونه‌ پاداشت دەکرێن.

بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و ئاڕاستەی پارێزگاکانی عێراق کراوە، لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە دوو رۆژ پشوو لە زۆربەی پارێزگاکان راگەیەندرا، بەڵام کرێکارانی ژینگەپارێز بەردەوامبوون لە کارکردن لە گەرمادا.

داواشیکردووە، پاداشتی ئەو رۆژانەی کرێکاران بکرێتەوە کە لە پشوودا کاریان کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP