رێژەی خنکانی گەنجان نۆ هێندە لە کەسە بەتەمەنەکان زیاترە

کوردستان
13:42 - 2024-07-25

دەستەی پارستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێژەی خنکانی گەنجان لە ئاودا نۆ ئەوەندەی خنکانی کەسە بەتەمەنەکانە.
لە رۆژی جیهانیی خۆپاراستن لە خنکاندا، دەستەی پارستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رێنمایی هاوڵاتییان دەکات، دڵنیابن لەو شوێنەی مەلەوانی تێدا دەکەن لەگەڵ تواناکانیان دەگونجێت یان نا.
هاوکات دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم هۆشداری دەدات کە مەلەکردن لە رووبار و چەمەکان پارێزراو نییە.
بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە خنكان و کاریگەریی و مەترسییەکانی، ساڵانە 25ی تەمموز بە رۆژی جیهانیی خۆپاراستن لە خنكان دیاریكراوە.
بە گوێرەی ئامارەکان، ساڵانە نزیكەی 236 هەزار كەس لە جیهاندا دەخنكێن، رووداوەكان زۆرتر لەنێوان منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵاندا روودەدەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP