لە سلێمانی دایک و کچێک دەستگیرکران کە بەچەقۆ پیاوێکیان کوشتووە

کوردستان
13:46 - 2024-07-26


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی : لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م - أ، ج، م) کە دایک و کچن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP